تەقینەوەیەكی بەهێز لە پاڵاوگەیەكی نەوت لەكەنەدا ڕویدا

جیهانی
  • 9-10-2018, 00:00
  • +A -A

    ئاژانسەكان - ا ه ع
    ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە كەنەدا زنجیرەیەك تەقینەوەی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە كە دوكەڵێكی زۆری لەئاسماندا دروستكرد.
    دەیلی مەیل ڕاشیگەیاندووە: ئەو تەقینەوانە لە پاڵاوگەی كۆمپانیای ئێرڤێنگ ئۆیەڵ لە سان-جان ڕویانداوە و ئاگرێكی گەورەی لێ كەوتۆتەوە.
    پۆلیس شەقامەكانی دەوروبەری پاڵاوگاكەی داخستووە كە لە گەڕەكێكی نیشتەجێبونەوە نزیكبووە و هاوڵاتیان ودانشتوانی ئاگادار كردۆتەوە نزیكی شوێنی ڕوداوەكە نەكەونەوە.
    ئەو پاڵاوگایە گرنگترین پاڵاوگەیە لەو وڵاتە و ڕۆژانە زیاتر لە320 هەزار بەرمیل لە سوتەمەنی دیزڵ و زەیتی دیزڵ و سوتەمەنی فڕۆكە و بەرهەمی تری پەتڕۆل بەرهەم دەهێنێت ونیوەی ئەو بەرهەمە دەنێردرێتە ولایەتە یەكگرتووەكان.