بانكی رافیدەین خەرجكردنی پێشینەی نوێی بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ڕاگەیاند

جیهانی
  • 9-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    بانكی ڕافیدەین، ئەمڕۆ سێشەممە، خەرجكردنی پێشینەیەكی نوێی بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ڕاگەیاند كە بڕەكەی 3 و 5و 8 و 10ملێۆن دینارە پێشینەكەش لەڕێی كارتی ئەلكترۆنیەوە دەدرێت.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە ڕایگەیاند: پێشینەیەكی نوێ بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ 4808خانەنشین خەرجكراوە.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە پێدانی پێشینەكە لەڕێی ئاگاداركردنەوەی خانەنشینەكە دەبێت دوای ئەوەی تەواوی ڕێكارەكان دەكات بۆ پێدانی پێشینەكە و خەرجكردنی لەڕێی ئامرازی پێدانی ئەلكترۆنی دەبێت.