نەینەوە-ا ه ع
فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا ئەمڕۆ سێشەممە نۆژەنكردنەوەی دوو باڵەخانەی پۆلیسی لە شاری موسڵ ڕاگەیاند.
عەمید حەمەد نامس فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕاگەیاند: ئەندازیارانی فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا بەهاوكاری شارەوانی پارێزگاكە توانرا باڵەخانەی پۆلیسی مەئمون و وەقاس لەڕاستی موسڵ نۆژەن بكرێنەوە.
وتیشی هەردوو بەڕێوبەرایەتیەكە بە هۆكاری ئەمنی كارەكانیان ڕاگیرابوو لە ڕاستی موسڵ.