نەینەوا – ا ه ع – شروق ماهر
سندوقی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ سێ شەممە، كردنەوەی 3 قوتابخانەی لە باشوری موسڵ راگەیاند دوای نۆژەنكردنەوەیان.
لای خۆیەوە سالم یەحیا بەرێوەبەری سندوقی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ی ڕاگەیاند 3 قوتابخانەی ناوەندییان لە ناحیەی شورای باشوری موسڵ كردوەتەوە ئەوەش دوای نۆژەنكردنەوەیان، تەئكیدیشیكردەوە قوتابخانەكان تەواوی پێداویستیەكانیان بۆ دابینكراوە.
رونیشیكردەوە سندوقی ئاوەدانكردنەوە كاردەكات لەسەر نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكانی قۆناغی سەرەتایی لە رۆژانی داهاتوودا.