بەغدا - ا ه ع ئەسكەندەر وتوت ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ شەممە رایگەیاند لیژنەكەیان كۆبوونەوەیەكی نا ئاسایی بەم زوانە ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت رەوشی ئەمن و ئاسایشی ناوچەی دوزخورماتوو، رونیشیكردەوە ئەنجومەنی نوێنەران بەرچاورونی هەیە سەبارەت بە دەستپێكردنی پرۆسەیەكی سەربازی فراوان بە بەشداری حەشدی شەعبی دژی رێكخراوی ئاڵای سپی كە بەم نزیكانە لەو ناوچەیە سەریانهەڵداوە. وتوت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند ئەو ناچەیە پێشتر پێگەی زەرقاوی بووە، پێش ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا بە هاوكاری كوردەكان بیانشكێنن، رونیشیكردەوە ئەو رێكخراوە وەك شانەی نستوو لە ناوچەكانی دورز خورماتوو شەنگال و كەركوك مابوونەوە، دەشڵێت هیچ ئەگەرێك لەبەردەم حكومەتدا نییە تەنها بەرەنگاربوونەوەیان نەبێت كە ژمارەیان بە 3000 چەكدار دەخەمڵێنرێت، ئاشكراشیكرد ئەو چكدارانە بەمدواییە هەستاون بە رفاندنی هاوڵاتیان و سوتاندنی ئۆتۆمبێل لەو ناوچەیەدا.