بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، ئەمرۆ دوو شەممە، دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی وەزارەتەكان كردەوە.
لە بەیاننامەیەكیشدا عادل عەبدول مەهدی ڕایدەگەیەنێت بە هۆی سەرقاڵبوونی بە ئامادەكردنی بەرنامەی كاری حكومەتی داهاتوو لەگەڵ ئەوەش كە بەرپرسیاری یەكەمە لەبەردەم گەل و ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لە وادەی دەستوریدا، لەبەر زۆری داواكارییەكانیش بۆ كۆبونەوە و یەكتربینین، عادل عەبدول مەهدی دەڵێت داوای لیبۆودن دەكات لە بینی هەر وەفدێك بەمەبەستی پرۆزبایی و رونیدەكاتەوە تەنها نامەو پەیوەندی بۆ ئەو مەبەستە بەسە، هەر لەو بەیاننامەیەدا دەرگای خۆ پاڵاوتن بەڕووی ئەو كەسانەدا دەكاتەوە كە خاوەن شارەزایی و ئەزموونن و خوازیارن خۆیان بۆ پۆستی ویزاری كاندید بكەن ئەوش لە رێی پێگەی ئەلیكترۆنی (https://iraqcabinet2018.com) خوكاندیدكردنیش لە كاتژمێر هەشتی بەیانی رۆژی سێ شەممە 9/10/2018 دەستپێدەكات و ئەو پێگەیە كاتژمێری چواری ئێوارە 11/10/2018 دادەخرێت.