كەعبی داوا لە دەستەی دەستپاكی دەكات پەلە بكات لە یەكلایكردنەوەی دۆسەی گەندەڵی و ئەو دۆسەیانەش بكاتەوە كە تا ئێستا نەكراونەتەوە

  • 8-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە دەستەی دەسپاكی كرد پەلە بكات لە یەكلایكردنەوەی ئەو دۆسێیانەی پەیوەندی بەگەندەڵیەوە هەیە و ئەو دۆسێیانەش بكاتەوە كە تا ئێستا نەكراونەتەوە و دەبێت گەورە گەندەڵكاران سزابدرێن و بدرێنە دادگا.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە و لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی كەعبی دەرچووە هاتووە لەمیانەی سەردانەكەی كەعبی كە ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی بارەگای دەستەی دەستپاكی كردووە و چاوی بەعیزەت تەوفیق جەعفەر سەرۆكی دەستەكە كەوتووە لەسەر لێپرسینەوە گەندەڵكاران ڕێكەوتوون هەتا دەدرێنە دادگا.
    هەروەها لەوبەیاننامەیەدا هاتووە كاری لەپێشینەی ئەم خولەی پەرلەمان پاڵپشتی كاری دەزگای و چاودێری دەستەی نەزاهەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوە و نەهێشتنی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵكاران و پاڵپشتی كاری دەستەی چاودێری دەكات لەهەموو بوارەكاندا.
    كەعبی گوێی لە ئالیەتی كاركردن لەو بەشانەی لەناو دەستەكە هەن و ئەو ئاستەنگانە گرتووە كە دێنە بەردەم دەزگای چاودێری بە شێوەیەكی گشتی.