بەغداد-ا ه ع
حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەچوارچێوەی پێشوازی كردنی لە شاندێكی پەرلەمانتارانی ئۆكرانیا ئەمڕۆ دووشەممە داوای كرد ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگیری و زەمالەی خوێندن لەگەڵ ئۆكرانیا كارا بكرێت.
لەچوارچێوەی بەیاننامەیەكدا كە لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی كەعبی دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە، هاتووە كەعبی بەپێویستی دەزانێت چوارچێوەی هاوكاری ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر كارا بكرێت بەتایبەت لەڕوی زانیاری ئەمنی و هەواڵگری لەنێوان عێراق و ئۆكرانیا.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە چوارچێوەی پێشوازی كردنی لە شاندەكە كە ڤیتور نیدوباس بالیۆزی ئۆكرانیا لە عیراقیش ئامادەی دیدارەكە بوو داوای كردوە جارێكی تر بابەتی زەمالەی خوێندن لەنێوان هەردوو وڵات كارابكرێت و ئاستەنگەكانی كە ڕووبەڕوی خوێندكارە عێراقیەكان دەبێتەوە كەمبكرێنەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد