بەغداد-ا ه ع
حەیدەر زاملی وەزیری داد، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پەیوەندی فەرمانگەی چاكسازی مێردمنداڵان بە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەڵوەشێنرایەوە و چووە سەر وەزارەتی داد بەهەموو ماف و ئەرك و فەرمانبەرەكانی جگە لە باڵەخانەی فەرمانگەی گشتی و بەپێی خاڵبەندی یاسا ئەمە ڕێكخراوە.
زاملی لەچوارچێوەی وتارەكەیدا لە مەڕاسیمی وەرگرتنی فەرمانەكەكە ڕایگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی فەرمانگەی چاكسازی مێردمنداڵان و لكاندنی بە وەزارەتی دادەوە بە پێی یاساكانی مادەی1 و 2 یاسای چاكسازی ژمارە 14بۆ سالی2018 و بە بڕیاری وزاری ژمارە 1524بۆ ساڵی 2018 جێبەجێكراوە بەئامانجی گەڕاندنەوەی كاری چاكسازی بۆ وەزارەتی داد و پتەوكردنی كاری بابەتی و پیشەیی فەرمانگەكانی چاكسازی عێراقی.
ووتیشی پێوەرە نێودەوڵەتیەكان بۆ مافی مرۆڤ و ڕێكەوتنەكان كە عێراق ئیمزای لەسەر كردووە بە پێویستی دەزانێت كە شوێنەكانی گرتن و زندانی دەبێت تەنها بەیەك لایەنەوە ببەسترێتەوە كە وەزارەتی دادە.