واست – ا ه ع ئەنجومەنی پارێزگای واست بریاریدا پێدانی زەوی نیشتەجێبوون سەرجەم كەسوكاری شەهیدانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنیەكان لەو پارێزگایە بگرێتەوە، رونیشیكردەوە زەویەكان لە ناوچەیەكی تایبەتدا دەبن و دەستیشیانكردەوە بە ئامادەكردنی ئامارێك سەبارەت بە شەهیدانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنیەكان. لای خۆیەوە تركی غنیماوی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای واست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند ئەنجومەنەكەیان بریاریداوە پێدانی پارچەیەك زەوی نیشتەجێبوون سەرجەم كەسوكاری شەهیدانی هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی لە پارێزگاكەیان بگرێتەوە، وتیشی ئەو بڕیارەیان بەرزنرخاندنی ئەو كەسانەیە كە گیانی خۆیان لەپێناو بەرگركردن لە پیرۆزیەكان بەختكرد لە شەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و ئازادكردنی تەواوی خاكی عێراق، راشیگەیاند ئەنجومەنكەیان بریاریداوە دەبێت زەویەكان لە ناوچەیەكی تایبەتدابن.