بەغداد-ا ه ع
دادگای لێكۆڵینەوەی دۆسەكانی دەست پاكی لە بەسڕە، ئەمڕۆ دووشەممە هەوڵێكی ساختەكاری لە تۆماری خانووبەرە لەسەر ناوی وەزارەتی دارایی تۆمار كراو شكست پێهێنا.
دادوەر عەبدستار بەیرقدار وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵایی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی لە بەسڕە حاڵەتێكی سەختەكاری بۆ تۆماری مۆڵكەكانی وەزارەتی دارایی ئاشكرا كردووە كەلەلایەن ژمارەیەك فەرمانبەری سەر بە تۆماری خانووبەرەوە ئەنجامدراوە كە 57 دۆنمە و بەشێوەیەكی نایاسایی مامەڵەیان پێكردووە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا بەیرەقدار ڕایگەیاند: دادگاكە بڕیاری گرتنی بۆ تاوانباران و ژمارەیەك فەرمانبەری فەرمانگەی تۆماری خانوبەرە دەركردوە كە لەم هەوڵەدا تێوەگلاون.