بەغداد-ا ه ع
ژمارەیەكی نوێی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە دەرچووە و ڕێنمایی پێدانی دەڕماڵەی لەبری خواردنی پاسەوانانی چاكسازی بڵاوكردۆتەوە.
وەزارەتی داد لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە هاتووە، هند عەبد جەمیغ بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەكە ڕایگەیاند: ژمارەكە ڕێنمایی پێدانی دەرماڵە لەبری خۆراك بەپاسەوانانی چاكسازی فەرمانگەی چاكسازی عێراقی ژمارە 1بۆ ساڵی 2018 دەركردوە لەگەڵ دەركردنی ژمارەیەك مەراسومی كۆماری لەگەڵ ڕێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2018 تایبەت بە چاكسازی شەشەمی ڕێنمایی ژمارە 88ی ساڵی 1984 كەلەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ دەرچووە بۆ دەركردنی ئەحكامی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاووە ژمارە 178بۆساڵی 1984
وتیشی: هەمان ژمارە دەركردنی چەند بڕیارێكی لەلایەن لیژنەی بلۆككردنی داهاتی تیرۆریستان بە ژمارەكانی (52 و 53و 54و 55و 56و 57و 58)ساڵی 2018یتێدایە.