نەینەوا – ا ه ع
مزاحم خەیات سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زەرەرمەندەكان لە پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند دەستكراوە بە جێبەجێكردنی 60 پرۆژە كە دابەشبووە بەسەر خزمەتگوزاری و نیشتەجێكردن و پەروەردە و تەندروستی لە ناو قەزای شەنگال.
خەیات بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند لیژنەكەیان بودجەی پێویستی بۆ ئاوەدانكردنەوەی قەزای شەنگال تەرخانكردوە كە دوچاری توندوتیژی و كردەوەی تیرۆریستی بوو لەو ماوەیەی لەلایەن داعشەوە داگیركرابوو.
وتیشی ئەو پرۆژانەی دەست بە جێبەجێكردنی كراون وادەی بۆ دیاریكراوە و لە ناوەڕاستی ساڵی 2019 تەواودەبن.