بەغداد – ا ه ع
حەیدەر زاملی وەزیری داد، ئەمرۆ یەك شەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی كاراكردنەوەی رێكەوتنە دۆستانەكان لەگەڵا حكومەتی روسیا و بەستنی رێكەوتنی نوێ و رێكخستنی كاروباری نێوان هەر دوو وڵات.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی داد كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە، "زاملی لە میانی پێشوازیكردنی لە ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی روسیا لە عێراق، ئاماژەی بەوە كردووە حكومەتی عێراق هەوڵی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ روسیادا دەدات لەسەرجەم بوارەكاندا، لەپێش هەموشیانەوە بواری سیاسی و ئەمنی و ئابوری".
لای خۆیەوە باڵیۆزی روسیا خواستنی وڵاتەكەی نیشاندا لەبەروپێشبردنی پەیوەندی سیاسی و دیبلۆماسی لەگەڵ حكومەت و گەلی عێراقدا.