بەغداد – ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ یەك شەممە، نامەیەكی لە دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران پێگەیشت تیایدا پرۆزبایی لێدەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆك كۆمار.
ئەمەش دەقی نامەكەیە:
جەنابی دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار
سڵاوی خواتان لێبێت
گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بۆ سەرۆك كۆمار، هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم لە ئەركەكەت، و كاركردن بە جۆرەی خزمەت بە گەل و وڵاتی خۆشەویستمان دەكات، لەگەڵ پاراستنی دەستكەوتی دیموكراتی و یەكێتی عێراق و پاراستنی دەستور و بەگرژا چوونەوەی گەندەڵی، لە خوای گەورە داواكارم سەركەوتووبن لە رەخساندنی خێر و خۆش گوزەرانی بۆ عێراق و گەلەكەی.