بەغداد - ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لەبەغداد، ئەمڕۆ یەك شەممە، پێشوازی لە یان كۆبیچ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاوكاری عێراق كرد.
لەدیدارێكدا كوبیچ پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح كرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار و تەئكیدی لەسەر باوەڕی و گرنگیدانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردەوە كە قۆناغی داهاتوو قوناغی جێبەجێكردنی خواستەكانی گەلی عێراقە بۆ دابینكردنی سەقامگیری وئاسایش و گەشەسەندن و بەرەو پێشبردنی عێراقە و هیوای سەركەوتنی بۆ سەرۆك كومار خواست لە پۆستەكەیدا.
لای خۆیەوە سەرۆك كۆمار سوپاسی یان كۆبێچی كرد و سوپاسی پەیوەندییە تەلەفونیەكەی ئەنتۆنیۆ گوتیریسی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی كرد كە لەڕێی تەلەفونەوە پیرۆزبایی لەسەرۆك كۆمار كردبوو.
هاوكات كۆبیچ باسی ئەنجامی دیدارە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بەعێراقی بۆ سەرۆك كۆمار كرد و ئامادەیی كومەڵگەی نێودەوڵەتی پیشاندا بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی عێراق لەهەموو بوارەكاندا.