بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەك شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد سەتام جدعان دندەج باڵیۆزی سوریا لە عێراق.
لە سەرەتای دیدارەكە باڵیۆزی سوریا بروسكەیەكی پیرۆزبایی رادەستی حەلبووسی كرد كە لەلایەن حەمودە سەباغ سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی سوریاوە نێردرابوو، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی پەرلەمان، هیواشی خواست قۆناغی داهاتوو سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتر بۆ عێراق و گەلەكەی بەدیبهێنێت.
هەر لە میانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و سوریا و رێگەكانی پتەوكردنی بەو جۆرەی لە خزمەت بەرژەوەندی هەر دوو گەلی برادابێت، هەر لە دیدارەكەدا ئاسۆی هاوكاری هاوبەش بە تایبەت لە ئاستی ئابوری و وەبەرهێنان تاوتوێكرا.
لای خۆیەوە حەلبووسی تەئكیدیكردەوە عێراق چاوەرێی هاوكاری زیاترە لە برا عەرەبەكانی بە تایبەت سوریا لەهەموو بوارەكان، لەگەڵ دوبارە گەڕەنەوەی جوڵەی ئابووری لە قۆناغی داهاتوودا لە دەروازەكانی نێوان هەر دوو وڵات ببینرێت.
حەلبووسی وتیشی ئەمن و ئاسایشی سوریا داوایەكی عێراقی و عەرەبییە و دەبێتە هۆی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە، جەختیشیكردەوە " ئێمە لەبەردەم قۆناغێكی گرنگداین پێویستی بە هاوكاری نێوان هەر دوو وڵات هەیە لە پێناو چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكیە عەرەبیەكان بە پشت بەستن بە رێگەچارەی سیاسی و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ و رێزگرتن لە سەروەری".
لای خۆیەوە بەرێز دندەج رۆڵی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرز نرخاند لە فەراوانكردنی چوارچێوەی هاوكاری لە نێوان عێراق و وڵاتانی عەرەبی، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكاندا.