بەغداد – ا ه ع
ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ یەك شەممە، پێكهێنانی كوتلەیەكی نوێی بەناوی كوتلەی وەتەن-ی ڕاگەیاند كە لە پێنج نوێنەر لەپارتە سیاسیە جیاوازەكان پێكهاتوون.
هیشام سوهەیل نوێنەری ئێتلافی قانون لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە تەلاری پەرلەمان سازیكرد بەیاننامەی پێكهێنانی كوتلەكەی خوێندەوە و وتی پێكهێنانی كوتلەیەكی نوێ ڕادەگەیێنین بەناوی وەتەن كە پێكهاتووە لەپێنج نوێنەری پارتە سیاسیە جیاوازەكان كە ئەركی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و خزمەتكردنی نیشتمانە.
وتیشی نوێنەرانی كوتلە نوێكە بەڵێنیان داوە هیچ پۆستێكی جێبەجێكاری وەرنەگرن و هەر بە نوێنەر دەمێنەوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و خزمەتكردنی هاوڵاتیان.