ئاژانسەكان-ا ه ع
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجومەنە خۆجەیەكان و فیدڕاڵیەكان لە بۆسنە و هەرسك دەستی پێكرد.
هاوڵاتیان بەرەو سندوقەكانی دەنگدان لەكاتژمێر 7ی بەیانی بە كاتی ناوخۆی ئەووڵاتەچوون و هەتا كاتژمێر 7ی ئێوارە پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجومەنە خۆجێیەكان.
لە پڕۆسەكە 352 هەزار هاوڵاتی لە كۆماری بۆسنە و هەرسك لەتۆماری دەنگدەراندا تۆماركراون و مافی دەنگدانیان هەیە.
بۆسنە و هەرسك لەدوو كیان پێكهاتووە یەكێتی بۆسنە و هەرسك و كۆماری سڕبیا بۆسنە.