بەغداد-ا ه ع
حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرپەرشتی پڕۆژەی رێكخستنی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات و بابەتی گواستنەوەی دەسەڵاتەكان یەكلایی دەكاتەوە و داوا دەكات پەیوەندی بەردەوام لەنێوان هەردوو حكومەتەكە دا هەبێت بۆ ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنەكە ڕۆڵی زندوی خۆیان بگێڕن كە پێداویستی هاوڵاتیان دابین بكەن و دۆسیە سەرەكیەكان چارەسەر بكەن لەوانە زوو جێبەجێكردنی پڕۆژەكان.
لەبەیاننامەیەكیشدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە، هاتووە لەچوارچێوەی پێشوازیكردنی كەعبی لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كوت گرنگی بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنەكەی دووپاتكردۆتەوە لە تاوتوێی بودجەی فیدڕاڵیدا كە دەگاتە لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەران و تێبینی خۆیانی لەسەر بدەن كە لە بەرژەوەندی شەقامدا بێت.
هەرلەو بەیاننامەیەدا هاتووە ڕەوشی خزمەتگوزاری و ئەمنی تاوتوێ كراوە لە پارێزگای كووت و چارەسەری پێویستیش بۆ كێشەكان كە لەماوەی ڕابردوو دا ئەو شارە پێیەوە دەیناڵاند باسكراوە.