ئەمانەی گشتی مەزارەكان قۆناغی یەكەمی نۆژەنكردنەوەی مەزاری عمران كوڕی ئیمام عەلی (سڵاوی خۆی لێبێت) دەستپێدەكات

  • 23-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بابل – ا ه ع ئەمرۆ شەممە ئەمانەی گشتی مەزارەكانی شیعە رایگەیاند قۆناغی یەكەمی نۆژەنكردنەوەی مەزاری عمران كوڕی ئیمام عەلی ( سڵاوی خوای لێبێت) لە پارێزگای بابل دەستپێكردووە، رونیشیكردەوە ئەو قەیرانە داراییەی رووی لە وڵات كردوە نەبۆتە بەربەست لەبەردەم نۆژەنكردنەوەی مەزارەكان، بەڵكو دەستكراوە بە نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی ژمارەیەك لە مەزارەكان بەپێی پلان و ئەو ئیمكانیاتەی لەبەردەستیاندایە لەرێی ئەو هاوكارییانەی بەدەستیان گەیشتووە. لەوبارەیەوە شێخ خاقانی ئەندامی لیژنەی ئیدارەی ئەمانەی گشتی مەزارەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی رایگەیاند لە قۆناعی یەكەمدا نۆژەن و روپۆشی قوبەكەیان كردووە لەگەڵ رێرەو و سەكۆی سەركی نوێژكردن، تەئكیدیشیكردەوە بەهۆی ئەو هاوكارییانەی بەدەسەتیان گەیشتووە، رێگە نەدراوە قەیرانی دارایی رێگر بێت لەبەردەم نۆژەنكردنەوەی مەزارە پیرۆزەكان. راشیگەیاند لە قۆناغی دوەمیشدا كە بەم نزیكانە دەستپێدەكەن بەپێی ئەو پلانەی بۆی دارێژراوە مەزارەكە بە تەواوی نۆژەندەكەنەوە.