بەغداد – ا ه ع
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سبەینێی دیاریكردوە بۆ ڕاگەیاندنی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكان لەلایەن تۆماری ناوەندییەوە.
لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت: "سبەینێ دوو شەممە لە كاتژمێر دوانزەی نیوەرۆ ئەنجامی وەرگرتن لەلاین تۆماری ناوەندیەوە لە زانكۆكانی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی 2018/2019 ئاشكرا دەكەن".