بەغداد-ا ه ع
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆتایی هاتنی دانانی پلانی خزمەتگوزاری تایبەت بە سەردانی چلە ڕاگەیاند.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ڕایگەیاند: تەواوی ئامادەكاریە هونەری و لۆجستیەكانی جێبەجێكردنی ئەو پلانەی كەدانرابوو بەسەرپەرشتی كارگێڕی باڵای دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق كۆتایی هاتووە.
هەرلەو بەیاننامەیەدا هاتووە ئەو پلانە گرنگی دەدات بە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە گەشتیاران و بەردەوام دەبێت تا گەڕانەوەی گەشتیارەكان بۆ وڵاتەكانی خۆیان.