بەغداد - ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ یەكشەممە، پەیوەندیەكی تەلەفونی لە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبو زەبی وجێگری سەرۆكی فەرماندەی هێزە چەدارەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری ئیمارەی ئەبو زەبی پێگەیشت و پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەو پۆستەی لێكرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و هیوای گەشەسەندن و پێشكەوتنی بۆ گەلی عێراق خواست. لەپەیوەندیەكەیدا جێنشینی ئەبو زەبی ئامادەی وڵاتەكەی پیشاندن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات لەهەموو بوارەكاندا كە لەخزمەتی هەردوو گەلدابێت.
لایی خۆیەوە بەرهەم ساڵح سەرۆك كوماری تازە هەڵبژێردراوی عێراق سوپاسی جێنشینی ئەبو زەبی كرد و تەئكیدی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.