تیرۆریستێكی داعش لە بەغداد دەستگیر كرا

ئەمنی
  • 6-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیر كردنی تیرۆریستێكی داعشی لە بەغداد ڕاگەیاند.
    لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند مەفرەزەكانی پاراستنی دامەزراوەكان و كەسایەتیەكان كە لە چوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ لە پرۆسەیەكی ئەمنیدا لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە باب معەزەمی بەغداد توانیان تیرۆریستێكی داعش دەستگیر بكەن كە لە پارێزگای دیالەوە لەژێر چاودێریدا بوو.
    مەعن وتیشی ئەو تیرۆریستە داواكراو بووە بە تاوانی تیرۆر لەلایەن بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و روبەروبوونەوەی تیرۆری دیالە بەو پێیەی سەر بە تیرۆریستانی داعش بوو لە ویلایەتی بە ناو دیالە، تەئكیدیشیكردەوە رێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دادگا كراوە.