نەینەوا - ا ه ع
فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا، ئەمڕۆ شەممە، دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی لە باكوری موسڵ ڕاگەیاند كەتەرمی 48قوربانی تێدابووە و زۆربەیان لەئەندامانی هێزە ئەمنیەكان بوون.
عەمید محەمەد جبوری وتەبێژی ئۆپەڕاسیۆنەكان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكانی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی نەینەوا گۆڕێكی بەكۆمەڵی لەگوندی عیونات لە ناحیەی رەبیعە دۆزیوەتەوە كە ڕوفاتی 48قوربانی تێدابووە و 31لەو قوربانیانە ئەندامی هێزە ئەمنیەكانی سوپا و پۆلیس بوون و لەڕێگەی ناسنامەكانیان ناسراونەتەوە.
جبوری وتیشی: هێزە ئەمنیەكان ڕوفاتەكانی ڕادەستی پزیشكی دادوەری موسڵ كردووە بۆ ئەوەی لەلایەن كەسوكاریانەوە بناسرێن و تەرمەكانیان وەربگیرێتە.