بەغداد –ا ه ع
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی تەقینەوەكانی كرد كە خەڵكی بێ تاوانی لە هەر دوو پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدین كردە ئامانج.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە حەلبووسی ڕایگەیاند ئەوەی لە فەلوجە و سینیە ، رویدا تەئكید دەكاتەوە لەسەر گرنگی چڕكردنەوەی هەوڵی ئەمنی و هەواڵگری و پتەوكردنی ئامادەكارییەكانی پۆلیسی خۆجێیی و دەزگا ئەمنیەكان لەو پارێزگایانە.
حەلبووسی داواشی كرد رێوشوێنەكانی پاراستنی ناوچە ئازادكراوەكان پتەوبكرێن، متمانەی خۆشی بە رۆڵەكانی ئەو ناوچانە نیشاندا كە رێگە بە گەڕانەوەی میلی كاتژمێر بۆ دواوە نادەن لەگەڵ بەفیرۆچوونی سەركەوتنەكان و ئەو گیانفیداییەی كە لەپێناو پاككردنەوەیان دراوە لە تیرۆریستانی داعش.