سەرۆك كۆمار بروسكەی پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی بەحڕەین پێگەیشت

  • 6-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    دكتور بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەلایەن میر خەلیفە بن سەلمان ئال خلیفە سەرۆك وەزیرانی بەحرەین بروسكەیەكی پیرۆزبایی پێگەیشت.
    لەبەیاننامەیەكدا كە لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە.(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە ئەمڕۆ شەممە، سەرۆك وەزیرانی بەحرەین پیرۆزبایی لە سەرك كۆماری تازە هاڵبژێردراوی عێراق كردووە و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواستووە و هیوای خواستووە كە عێراق بەرەو سەقامگیری زیاتر بچێت و لەگەشەسەندن و بەرەوپێشچوون بەردەوامدا بێت.