جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئیدانەی تەقینەوەكەی فەلوجە دەكات و داوا دەكات رێكاری پێویست بەرامبەر شانە نوستووەكانی تیرۆستان بگیرێنەبەر

ئەمنی
  • 6-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ شەممە، ئیدانەی تەقینەوە تیرۆرستیەكەی كە فەلوجەی كردۆتە ئامانج كرد.
    لەبەیاننامەیەكدا كە لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی كەعبی دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان داوا دەكات پەلە بكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە كە لە سیستمی ئەمنیدا هەیە و دەست لەشانە نستوەكان تیرۆرستان نەپارێزرێت و ڕێگری لە گەڕانەوەی زنجیرە تەقینەوە و توندوتیژی و وێرانی بگیرێت.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: كەعبی داوای لەگشت هێزە ئەمنییەكان كردووە هەوڵەكانیان یەكبخەن بۆ ڕێگرتن لە هەوڵە تیرۆرستیەكان كە وڵات دەكەنە ئامانج بەتایبەت ناوچە تازە ئازادكراوەكان. وتیشی دەبێت وریابن بۆ ئەوەی كردەوەی لەوشێوەیە دووبارە نەبنەوە.