بەغداد – ا ه ع
سەنەتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی برینداربوونی 3 هاوڵاتی و 2 پۆلیسی ڕاگەیاند لە ئاكامی پەلامارێكی تیرۆریستی لە فەلوجە.
لەوبارەیەوە سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:"رۆژی شەممە ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا لە گەڕەكی نزال لە فەلوجە تەقیەوە و بە ئاكامدا 3 هاوڵاتی و 2 پۆلیس بریندار بوون".