بەغداد - ا ه ع
بانكی ڕافیدەین پێدانی پێشیەنەی نوێی بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت ڕادەگەێنێت كە بڕەكەی 15ملیۆن دینارە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لەبەیاننامەیەكدا، ئەمڕۆ شەممە، وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند: بڕێك پارە تەرخان كراوە و لەڕێگەی ماستر كارد بۆ نزیكەی 1979فەرمانبەر وەك پێشینە خەرجدەكرێت.
هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە:خەرجكردنی ئەو پێشینەیە لەڕێی ئاگاداركردنەوەی فەرمانبەرانە بە نامە ودواتر ئاگاداری دەكاتەوە كە ئامادەی وەرگرتنی پێشینەكە بێت و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان پێشینەكە خەرجدەكرێت و لەڕێی ئامڕازەكانی پێدانی ئەلكترونی كە بڕەكەی تێدایە دەدرێتە فەرمانبەران.