باڵیۆزخانەی عێراق لە كاراكاس ئاهەنگێك بەبۆنەی رۆژی سەركەوتنی گەورە بەسەر تیرۆریستانی داعش رێكدەخات

  • 23-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع مەیادە عەبدوڵا یاسین رێكخەری كاروبارەكان لە باڵیۆزخانەی عێراق لە كاراكاس تەئكیدیكردەوە عێراق لە بری هەموو جیهان شەڕی تیرۆری كردو سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا بەهۆی لێهاتوویی حكومەتەكەیی و ئازایەتی هێزە چەكدارەكانی. لە وتەیەكیدا لە میانی گێڕانی ئاهەنگێك بە بۆنەی رۆژی سەركەوتنی گەورە كە لەباڵیۆزخانەی عێراق لە كاراكاس بەرێوەچوو، مەیادە عەبدوڵا رایگەیاند یەكەم دەستكەوت بەدیهێنانی یەكێتی عێراق و گەلەكەی بوو، لەگەڵ پلانەكانی حكومەت بۆ قۆناغی دوای جەنگ بۆ دووبارە گێڕانەوەی ئەمن و ئاسایش و بونیاتنانەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و ئاوەدانكردنەوەیان و چاودێریكردنی كەسوكاری شەهیدان. رونیشیكردەوە عێراق دوبارە پێگەی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە بە ئازایەتی رۆڵەكانی و هاوكاریكردنی وڵاتانی دۆست و هاورێی. لە لایەكی ترەوە وەزارەتی كاروباری دەرەوەی یۆنان ئێوارەخوانێكی بۆ خوافیزی لە غازی تاهر باڵیۆزی عێراق لە یۆنان رێكخست، بەبۆنای كۆتاییهێتنی ماوەی مانەوەی لە پۆستەكەی، هەر لە بۆنەیەدا بریكاری وەزارەتی كاروباری دەرەوەی یۆنان پیرۆزبایی لە عێراق كرد بە بۆنەی كۆنترۆڵكردنەوە تەواوی خاكەكەی لە تیرۆریستانی داعش.