بەغداد – ا ه ع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی پرۆزبایی لە حەسەن رۆحانی، سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران پێگەیشت بەبۆنەی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، لە بروسكەكەیدا رۆحانی لە پیرۆزبایی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە دەنگدانی نوێنەرە هەڵبژێردراوەكانی خەڵكی عێراق بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمارتان لێ پیرۆز دەكەم".
ئەمەش دەقی بروسكەكەیە:
برای بەڕێز جەنابی دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق
بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە دەنگدانی نوێنەرە هەڵبژێردراوەكانی خەڵكی عێراق بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمارتان لێ پیرۆز دەكەم. هیوادارم لەم ماوەی سەرۆكایەتییەی جەنابتاندا پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات زیاتر بەرەو پێش بچێت.
لە خوای گەورەش سەركەوتنی جەنابتان و سەربەرزی خەڵكی عێراق و ئاشتی و پێشكەوتنی هەمەلایەنە بۆ گەلی عێراق دەخوازم.