بەغداد – ا ه ع
نوسینگەی عادل عەبدول مەهدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت هۆشدارییەكی بڵاوكردەوە كە دەڵێت: دەمانەوێت ئاماژە بە بوونی چەند پێگەیەكی ساختە بكەین لە تۆڕەكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و توێتەر بە ناوی عادل عەبدول مەهدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كە هیچ پەیوەندی پێمانەوە نییە و بەرپرس نیین لەو بابەتانەی تیایدا بڵاودەكرێنەوە.