بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدول مەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، ئەمرۆ هەینی، پرۆزبایی لە نادیە موراد چالاكی عێراقی كرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنیەوە دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە پرۆزبایی لە عێراق و عێراقییەكان دەكەم، پیرۆزبایی لە خوشك و برا ئێزیدیەكان دەكەم، پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەكەم بە بۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ساڵی 2018.