كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جارێكی تر دان بە تاوانەكانی تیرۆریستانی داعشدا دەنێت، لە رێگەی دیاریكردنی نادیە مورادی عێراقی بۆ خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، ئەوەش هەنگاوێكی دوای دەنان دێت بە رۆڵی عێراق بۆ رەخساندنی ئاشتی، هاوكات داننانە بە تاوانەقێزەونەكانی تیرۆریستانی داعش لەماوەی ئەو چەند ساڵەی چەند ناوچەیەكی عێراقیان دەستگیر كردبوو لە رێی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژییەوە.
چیرۆكی نادیە موراد دوای ساڵی 2015 دەستیپێكرد دوای شایەتی خۆی لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشدا داو باسی لە ئێش و ئازار و دەستدرێژییە سێكسیەكانی كرد كە روبەروی بووەتەوە لەو كاتەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێنرابوو لەگەڵ ژن و منداڵانی تردا لە موسڵ دوای كەوتنی ئەو شارە لە ساڵی 2014.
نادیە موراد تەمەنی ٢٥ ساڵە و چالاكێكی كوردی ئێزدییە بۆ مافەكانی مرۆڤ. لە مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠١٦دا، بوو بە یەكەم باڵیۆزی ئاشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
نادیە موراد لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لە عێراق فڕێندرا، دوای ئازادبوونی لە ٥ی كانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦دا لەلایەن حكومەتی عێراقەوە كرایە كاندید بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
ساڵانە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە ژمارەیەك كەسایەتی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دیاریدەكرێن، دواتر لیژنەكە كەسێك یان دوو كەس بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە دیاریدەكات، ئەمساڵ ٣٣١ كەس و ڕێكخراو كاندیدكرابوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە.