وەزارەتی ناوخۆ: باندێك دەستگیر دەكرێن كە هەستاون بە فرۆشتنی دەرمانی ماوە بەسەرچووی نەخۆشی شێرپەنجە

  • 5-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، ئەمرۆ هەینی، ڕایگەیاند بانێكیان دەستگیر كردووە كە هەستاون بە فرۆشتنی دەرمانی ماوە بەسەرچووی نەخۆشی شێرپەنجە.
    مەعن لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی رێكخراو كە لە چوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن بە هاوكاری لیژنە تایبەتمەندەكانی وەزارەتی تەندروستی و بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری، توانیویانە باندێك كە لە سێ كەس پێكهاتوون دەستگیر بكەن كە هەستاون بە فرۆشتنی دەرمانی ماوە بەسەرچووی نەخۆشی شێرپەنجە و پێشتر هیچ پشكنینێكی بۆ نەكراوە.
    وتیشی پرۆسەی دەستگیركردنیان دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادگابووە لەگەڵ پێكهێنانی تیمێكی هونەری تایبەت مەند كە سەركەوتووبوو لە ئەركەكەی.