بەغداد - ا ه ع
دكتۆر سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانان و وەزیری بازرگانی بەوەكالەت ئەمڕۆ هەینی پیرۆزبایی لە نادیە مورادی چالاكانی عێراقی ئێزیدی كرد بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2018
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان لەسەر زاری جومەیلی ڕایگەیاند: ئەم سەركەوتنە پڕ بەپێستی هەوڵەكانی نادیە و ڕۆڵی گرنگیەتی كە لەمەو پێش گێڕاویەتی و پیرۆزیایی گەرمی خۆمی ئاڕاستە دەكەم چونكە توانی وێنەی داعش بگوازێتەوە بۆ جیهان و تاوانە قێزەونەكانیان بۆ جیهان بگێڕێتەوە كە چ تاوان و تیرۆریان لەعێراق ئەنجامداوە لەكۆتاییدا نادیە دەنگێكی گرنگ بوو كە بۆچۆنی هەڵوێستی زۆرێك لە وڵاتانی بەرامبەر بە عێراق گۆڕی.
ڕاشیگەیاند: بەدەست هێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ عێراق هەنگاونانیەتی بەرەو قۆناغێكی نوێ كە ناونیشانەكەی ئاشتی و برایەتی یە بۆ بنیاتنانی نیشتمان.