بەغداد – ا ه ع
تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق هاشتاكی (#نادیە_موراد_هێمای_ئاشتی) ڕاگەیاند دوای سەركەوتنی لە بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.
موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ هەینی دامەزراوەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕاسپارد بۆ روماڵكردنی پرسی بەدەستهێنانی خەوڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لەلایەن نادیە موراد چالاكوانی عێراقی كوردی ئێزیدی. كە ئەوەش "سەركەوتن"ی عێراقە و تەئكیدیكردنەوەی نێودەڵەتییە بۆ دەستكەوتەكانی گەلی عێراق و ستەملێكردنی لەسەر دەستی تیرۆر و چەتەكانی داعش.
ئەبو هێل لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: " ئەو ڕوداوە ڕوداوێكی جیهانییە و دەبێت روماڵێكی شایستەی بۆ بكرێت كە دەنگدانەوەی ناوخۆی و عەرەبی و جیهانی بەدوای خۆیدا بهێنێت بۆیە ئامڕازەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنەكەمان ڕاسپاردووە گرنگی بەڕوماڵكردنی بدەن".
وتیشی كەناڵەكانی تۆڕەكە گواستنەوەی مەراسیمەكە بەباشترین و بەرزترین كوالێتی و بەزمانەكانی (عەرەبی و ئنگلیزی و توركومانی و كوردی) دەگوازنەوە و هەروەها هەر چوار ئاژانسەكە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی بەزمانە جیاوازەكان بڵاودەكرێتەوە و وتی ڕۆماڵێكی بەرفراوانی ئەم ڕوداوە مێژویە دەكەین.