بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆزبایی لە نادیە موراد چالاكوان كرد لە بەرامبەر بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵا بۆ ئاشتی
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە حەلبووسی ڕایگەیاند" ئەو رێزلێنانە بریارێكی راست و دروست و واقعییە بە ئاستی ئەو تەزحیەیەی كە عێراق بەخشی و دەیبەخشێت لە بری جیهان"، رونیشیكردەوە نادیە موراد بووە هێمای ئازایەتی و دانبەخۆداگرتن و گیانفیدایی، هێمایەك لە هێماكانی رەتكردنەوەی ستەم.
تەئكیدیشیكردەوە ئەوەی بەسەر ئێزیدییەكان و پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقی لە ستەم هات لەسەر دەستی تیرۆر داوا لە هەمووان دەكات كاری جدی بكەین بۆ سڕینەوەی ئاسەواری ئەو تاوانە و وابەستەبوونی پێكهاتەكانی كۆمەڵگە بەهێز بكەین، ئاماژەی بەوەشكرد ئەنجومەنی نوێنەران رۆڵی گەورەی دەبێت لەو بوارەدا لەرێی دەركردنی یاسای پێویست لەوبارەیەوە.