واست – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كوت رایگەیاند وەزارەتی نەوت بڕی زیاتر لە 100 ملیۆن دیناری بۆ كڕینی پێداویستیەكانی یەكێك لە بەشەكانی ئامادەیی پیشەسازی كوت دابینكردوە. لای خۆیەوە مونعیم سادق بەرێوەبەری پەروەردەی واست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی رایگەیاند وەزارەتی نەوت بڕی 110 ملیۆن دیناری بۆ كڕینی پێداویستیەكانی بەشی نەوت لە ئامادەیی پیشەسازی كوت دابینكردووە، رونیشیكردەوە بەرێوەبەرایەتیەكەیان ئامێری بۆ ئەو بەشە دابینكردوە و مامۆستای بەتواناشی بۆ تەنسیب كراوە بەمەبەستی وانەوتنەوە بە قوتابیان لەبواری نەوتدا.