بەغداد-ا ه ع
موجاهید ئەبول هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەزگاكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕاسپارد بەگرنگیەوە ڕوماڵی بەدەست هێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەلایەن نادیە موڕاد ی چالاكوانی عێراقی یەزیدی ڕوماڵبكەن و بەسەركەوتنی عێراق وەسفی دەكات
و بە دەستكەوتێكی نێودەوڵەتی عێراقی ناوی دەبات كە داعشیان تێكشكاندوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ئەبولهێل ڕایگەیاند: ئەو ڕوداوە ڕوداوێكی جیهانییە و دەبێت روماڵێكی شایستەی بۆ بكرێت كە دەنگدانەوەی ناوخۆی و عەرەبی و جیهانی بەدوای خۆیدا بهێنێت بۆیە ئامڕازەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنەكەمان ڕاسپاردووە گرنگی بەڕوماڵكردنی بدەن.
وتیشی كەناڵەكانی تۆڕەكە گواستنەوەی مەراسیمەكە بەباشترین و بەرزترین كوالێتی و بەزمانەكانی (عەرەبی و ئنگلیزی و توركومانی و كوردی) دەگوازنەوە و هەروەها هەر چوار ئاژانسەكە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی بەزمانە جیاوازەكان بڵاودەكرێتەوە و وتی ڕۆماڵێكی بەرفراوانی ئەم ڕوداوە مێژویە دەكەین.