تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی پیرۆزبایی لە عێراق و نادیە موراد دەكات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

  • 5-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی پیرۆزبایی لە لە عێراق و نادیە موراد دەكات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
    بەدەست هێنانی خەڵاتی نۆبڵ لەپایی هەوڵەكانی نادیە موراد دێت كە باسی تاوانەكانی داعشی بۆ هەموو جیهان كردوە .
    نادیە مورادی تەمەن 21ساڵ لەگەڵ دایك وبرا و خوشكەكانی لە گوندی كۆچۆی بچوك دەژیا كە دەكەوێتە باكوری عێراق بەڵام لە ساڵی 2014 گروپی تیرۆرستی داعش هێرشیانكردە سەر گوندەكە و كۆمەڵكوژیان تێدا كردو و زیاتر لە 700 پیاو لەیەك كاتژمێردا كوژران لەناویاندا 6لەبرایانی نادیە بوون و نادیە و زیاتر لە 150ژن و كچی ئێزیدی برانە شاری موسڵ و تا ئێستاش هەندێكیان چارەنوسیان نادیارە.