بەغداد-ا ه ع
ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ پینج شەممە داوای لە قوبڕس كرد ڕێكەوتننامە ئیمزاكراوەكەی لەگەڵ عێراق كارابكاتەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە و لەنوسینگەی وەزیرەوە دەرچووە هاتووە لەمیانەی دیدارێكدا لەگەڵ نیكوس خریستودولیدیس وەزیری دەرەوەی قوبڕس و لەچوارچێوەی كۆبونەوەكانی خولی 73ی كۆمكاری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆیۆرك جەعفەری باسی لە پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانی نێوان بەغداد و نیكوسیا و بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندیانەی كردووە كە لەبەرژەوەندی خواستەكانی هەردوو وڵات بێت.
هەرلەوبیاننامەیەدا هاتووە عێراق دەستكەوتی گەورەی بەدەست هێناوە و ڕووبەڕووی مەترسییەكی جیهانی بۆتەوە كە داعش بوو بەڵام توانی داعش لەناو ببات.
لایی خۆیەوە خریستو دولیدیس هەڵوێستی وڵاتەكەی تەئكید كردەوە لەسەر بەرەوپێشبردنی هاوكاری هاوبەش لەگەڵ عێراق لەهەموو بوارەكاندا.