تایبەت-ا ه ع
یەكەم بەشی خولی پەیامنێری گشتگیر و تەواو دەرچوون كە پەیمانگای پێشكەوتنی ڕاگەیاندن لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی سازیكردبوو.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: سیستمی خولەكە كە لەژێر چاودێری موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕەكە بەڕێوەچوو و پێكهاتووە لە ڕاهێنانی هونەری ڕاگەیاندنكاران لە بوارەكانی توانستەكانی پەیامنێری تەلەفزیون و وێنەگرتن و مۆنتاج.
وتیشی خولەكە سێ هەفتەی خایاندووە و لەكۆتایی خولەكە دا بڕوانامە بەسەر بەشداربواندا دابەشكراوە.
موئەیەد فەرتوسی پەیامنێری كەناڵی (imn) پلەی یەكەمی بەدەست هێنا و ئیمان محەمەد لەنوسینگەی بابل پلەی دووەم و غالب جەمیل لە نوسینگەی نەینەوا پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.
موجاهید ئەبولهێل سەرۆكی تۆڕەكە باسی گرنگی خولەكەی كرد كە ئامانجی بەروپێشبردنی توانای ڕۆژنامەنوسانە لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی.