بەغداد-ا ه ع
حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ شاندی ڕێكخراوی هاوكاری نێودەوڵەتی ئەڵمانی تاوتوێی دروستكردنی پەیمانگای بەرەوپێشبردنی پەرلەمانیان تایبەت بە بنیاتنانی توانای ئەندامانی ئەنجومەنی خولی ئێستایان كرد بۆ بەرەوپێشبردنی ئەدای تەشریعی و چاودێری و ئامادەكرنی دەركەوتنیان لە ڕاگەیاندنەكان و ئامادەبونیان لەناو هاوڵاتییاندا.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە و لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران دەرچووە هاتووە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لەچوارچێوەی دیدارەكەدا كەعبی تەئكیدی لە پێویستی كاراكردنی هاوكاری ئەنجومەنی نوێنەران و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان كردۆتەوە كە پەیوەندیدارن بەو بابەتەوە و هەروەها دەزگا و دامەزراوەی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی تایبەت بە بەرنامەی ڕاهێنان و سود وەرگرتن لە پسپوری و شارەزایی كە دەبێتە پتەوكردنی كاری دەزگای تەشریعی و لیژنەكانی و بەرزكردنەوەی ئاستی ئەدای فەرمانبەرەكانی و تەئكیدی لەسەر پێویستی پەلەكردنی كاركردن بە بەرنامەیەكی ماوە درێژ كردەوە بۆ پێشخستنی توانایی نوێنەران و جێبەجێكردنی ئەدای تشریعی و چاودێری ئەندامانی نوێنەران.