بەغداد-ا ه ع
تەڵاڵ زەوبەعی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: ئەو داوایەی كە لەدژی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرزیكردۆتەوە بۆ ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی سیاسییە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە زەوبەعی ئاشكرایكرد ئەو داوا یاسایەی كە لەدژی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشكەشم وكردووە لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانە دێت كە هاوپەیمانی ئیسڵاح و ئاوەدانكردنەوە بەردەوامە لەسەری بۆ ڕاستكردەنەوەی ڕێڕەوی پڕۆسەی سیاسی كە سەرپێچی و پێشێلكاری زۆری تیدا دەكرێت و سەرپێچی دەستور و یاساشی تێدایە.
زەوبەعی ئاشكراشیكرد : هاوپەیمانی ئیسڵاح و ئاوەدانكردنەوە بەڵێنی ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەم دوایەی داوە كە بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە لەچوارچێوەی دەقە یاسایەكانی ئەمەش دوای كۆبونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی هاوپەیمانیەتییەكە دێت كە لە 23ی مانگی ئەیلولی پێشوو لە بەندی شەشەم لە دەرەوەی لە ئەنجامی ئەو كۆبونەوەیە بووە.