بەغدا ا ه ع وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە بریارەكەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان سەبارەت بە رەتكردنەوەی گۆڕانكاری بەسەر قودسدا دەكات و بەسەركەوتنی شەرعییەتی نێودەوڵەتی لەقەڵەمی دەدات. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی دەرەوە رایدەگەیەنێت پێشوازی لە بریارەكەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات كە گۆڕانكاری لە قودسدا رەتدەكاتەوە دەشڵێت عێراق سورە لەسەر هەڵوێستی چەسپاوی خۆی سەبارەت بە فەلەستین و قودس و بانگهێشت كردنی جیهان بۆ روبەروبونەوەی هەوڵەكان بۆ لەباربردنی ئەو شارە پیرۆزە. هەر لە بایاننامەكەدا هاتووە عێراق هەڵوێستی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی بریارەكە بوون بەرز دەنرخێنێت، عێراقیش هەر داوای هەڵوێستی لەوجۆرەی كردوە لە كۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی. دەشڵێت عێراق لە نێوان 128 وڵاتدا دەنگی لەبەرژەوەندی بریارەكە دا كە وەك كۆدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەقەڵەم دەدرێت سەبارەت بە رەتكردنی بریارەكەی ئەمریكا بۆ ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل.