بەغداد – ا ه ع
دەستەی خاڵە سنوریەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاشكرای كرد دەستیان بەسەر مۆر و بەڵگەنامەی گومرگی و پسوڵەی وەرگرتنی پارەی ساختەدا گرتوو.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە دەستەكە ڕایگەیاند: دەستیان بەسەر پسوڵەی ساختەی وەرگرتنی پارە و مۆر و بەڵگەنامەی ساختە دا لەلای یەكێك لە بریكارەكانی دەركردنی گومرگی لە خاڵەكە گرتووە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە ڕێكاری یاسایی گیراوەتەبەر و پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی دادگا بكرێت.