سلێمانی – ا ه ع ئەمرۆ هەینی مەحمود رەزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی گۆڕان بارودۆخی پارێزگای سلێمانی بە ترسناك لەقەڵەمدا و رایگەیاند شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی بە سەربازگە كراون و دەڵێت ئەو بارودۆخە مایەی قبوڵ كردن نییە. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە لە نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەی بوو مەحمود رەزا رایگەیاند شاری سلێمانی لە لایەن هێزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە داگیركراوە. هەر لە كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا رایگەیاند هێزە ئەمنیەكان رێگە بە رۆژنامەنوسان نادەن بێنە ناو پارێزگای سلێمانی و تەئكیدیشیكردەوە بە سەربازگە كردنی سلێمانی مایەی قبوڵكردن نییە.